دانلود اپلیکیشن واوموزیک

متن ترانه

گه‌ر ده‌پرسی من له‌به‌رچی که‌م ده‌خۆم
من به‌ برسی قه‌ت مه‌زانه‌ خه‌م ده‌خۆم
ئاوی سوێری چاو و باری تاڵی لێو
تاڵ و سوێری ژه‌م ژه‌م و ده‌م ده‌م ده‌خۆم
وه‌ی له‌نێو سابڵاغدا
بورجێک دیاره بورجێک دیاره‌‌
وه‌ی به‌ قه‌د ئه‌و بورجه
من به‌ قه‌د ئه‌و بورجه‌
‌غه‌م له‌ دڵم باره‌
هه‌ناسه‌م سواره‌
وه‌ی وه‌ره‌ باوانم
وه‌ی ڕۆحی ڕه‌وانم
بۆ چیم ده‌کوژی
من بێ تاوانم
وه‌ی سابڵاغ چه‌ند خۆشه‌
شاری دڵگیره‌ شاری دڵگیره‌
وه‌ی ده‌رمانی لاو و پاک گه‌نج و پیره‌
وه‌ی وه‌ره‌ باوانم
وه‌ی بینای چاوانم
بۆ چیم ده‌کوژی
من بێ تاوانم
من ده‌چمه‌ سه‌ر به‌سری
به‌ره‌و پردی سوور
وه‌ی ئاوی که‌وسه‌ره‌
خاکی وه‌ک بلوور
هه‌ی وه‌ره‌ باوانم
تۆی بینای چاوانم
بۆ چیم ده‌کوژی
من بێ تاوانم

حسن زیرک سابلاغ