متن ترانه

ئەسمەر بۆچی تۆراوی
پێم بڵێ بۆچی ڕەنجاوی
وەک گوڵاڵە سوورەی بەهار
لە دەشت و کێو غەمڵاوی
نامدوێنی بۆچی نامدوێنی
بۆ لێم زیز بووی نامدوێنی
ئەگەر بێ و بم دوێنی
نەمڕەنجێنی ،نەمشەمزێنی
سەر دەدەم لە مزگێنی
ڕۆح دەدەم لە مزگێن
ئەسمەر بەین اللە جوانی
سەرتۆپی کوردستانی
لەبەر دڵی دۆستـانی زۆر جوانی
بیلـا دەڵێــــی
ئەوجار ئارامی دڵانی
نامدوێنی بۆچیم نادوێنی
بۆ لێم زیزبووی نامدوێنی
ئەگەر بێ و بمدوێنی
نەمڕەنجێنی ، نەمشەمزێنی
سەر دەدەم لە مزگێنی ،
ڕۆح دەدەم لە مزگێنی
ئەسمەر لە کوێ میوانی
ژنی گولـەی مێردانی
بە ملوێنێ هەرزانی
ئیجارەم کرد لە خانی
مامزی دەشتی بۆکانی
منبع کانال استاد زیرک

حسن زیرک نامدینی