مظهر خالقی آی شل
متن ترانه
له‌و ڕۆژه‌وه ڕۆیشتووه تۆراوه دڵی من
هه‌ر چه‌ند ده‌گه‌ڕێم بێ سه‌ر و شوێن ماوه دڵی من
ئاخۆ به چ شاخێکه‌وه گیرساوه دڵی من
داخۆ به چ داخێکه‌وه سووتاوه دڵی من
ڕاستم پێ بڵێ له کێ تۆراوی
له چی مه‌لوولی بۆچی ڕه‌نجاوی
ئای شل وه‌ی شل شل و شێواوی
هه‌ر ئه‌ڵێی نه‌وبووکی زاوا لێیداوی
هه‌ر خۆم به سه‌رگه‌رد ئاشتی و تۆرانت
تو خوا چی لێهات مه‌یلی جارانت
ئای شل وه‌ی شل شل و شێواوی
هه‌ر ئه‌ڵێی نه‌وبووکی زاوا لێیداوی
هه‌رچی تۆ ئه‌یکه‌ی منه‌ت به گیانم
کوشته‌ی دووریی تۆم ڕۆحی ڕه‌وانم
ئای شل وه‌ی شل شل و شێواوی
هه‌ر ئه‌ڵێی نه‌وبووکی زاوا لێیداوی
په‌روه‌رده‌ی ناز و مه‌ڕامه‌ت دیده‌م
شه‌یدای مهر و قین تۆی به‌رگوزیده‌م
ئای شل وه‌ی شل شل و شێواوی
هه‌ر ئه‌ڵێی نه‌وبووکی زاوا لێیداوی
به‌سته‌ی مه‌لوولیت ته‌نم ته‌نده‌وه
به ناری هیجران کڵپه‌م سه‌نده‌وه
ئای شل وه‌ی شل شل و شێواوی
تو خوا وه‌ره ده‌ر وه‌ی خانمی شل‌ومل کوبرای چاو شیرین